.
.
.:[ تبلیغات ]:.
.:[ ]:.
.

ژماره‌ 145

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 08/03/1392 16:38 : 0


وه‌رگرتنی ژماره‌ 145

 


سێبه‌ری زانایان

دیاری کردنی نشینگه‌ و ماڵه‌ نه‌مر مامۆستا هێمن وه‌ک بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و میراتێکی فه‌رهه‌نگی له‌ لایه‌ن شاره‌داری مه‌هاباده‌وه،‌ مزگێنییه‌کی خۆشی به‌هارییه‌‌ بۆ گشت ڕێڕه‌وان و هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی.
هۆده‌ و ماڵی زانایانی هه‌ڵکه‌وته‌ وه‌ک بنکه‌یه‌کی ئه‌وتۆ، ده‌مێکه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژاوایی باوه‌،‌ ‌ ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌کا‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی لقه‌کانی زانستی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بیش هه‌ر به‌ ناوی که‌سایه‌تییه‌کان ناودێر ده‌کرێن. هه‌ر ئێستا ماڵی «نیما»، «شه‌هریار»، ... له‌ ئێران بوونه‌ته‌ مه‌کۆی ئه‌ویندارانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب، خه‌ڵکی به‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه‌ شانازییان پێوه‌ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت گه‌لێک ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی به‌ ناوی بلیمه‌تان تۆمار ده‌کرێن؛ وه‌ک بنکه‌ی ڕۆشنبیری «هووشه‌نگ گوڵشیری».
بێ گومان ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ک ڕێز و حورمه‌تێکی بێ ژماره‌ له‌ په‌له‌وپایه‌ی زانستی، ئه‌ده‌بی یان وه‌رزشی و هونه‌ریی که‌سایه‌تی له‌ به‌ر چاوگیراو، له‌ هه‌مان کات‌دا نرخاندن و گه‌شه‌ پێدانی بایخه‌کانی شازی کۆمه‌ڵگایه‌ تا په‌رژینێک بن له‌ ئاست خه‌ساره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی.


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 3 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 144-143

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 08/03/1392 16:22 : 0


                                                                                             وه‌رگرتنی ژماره‌ 143-4


                                                                                                          


 دوازده‌ نه‌ورۆز

خوێنه‌ری هێژا!
سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ و نه‌ورۆزی کورده‌واری ڕێکه‌ له‌گه‌ڵ دوازده‌ ساڵ تێکۆشانی به‌رده‌وامی گۆڤاری مه‌هاباد.
ئیزن ده‌خوازم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نه‌ورۆز، پڕ به‌ دڵ سپاستان بکه‌ین که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و‌ دوازده‌ ساڵه‌دا هاوڕێی وه‌فادار و پشتیوانی هه‌میشه‌یی ئێمه‌ بوون. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی نه‌ورۆز له ته‌واوی ئه‌‌و که‌سانه‌ بکه‌م که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا  له‌‌ ڕه‌وتی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی “مه‌هاباد”دا وه‌ک هاوکار زه‌حمه‌تیان له‌ سه‌ر شان بووه‌...


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 1 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 142

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 07/01/1392 17:13 : 0


 نیگای مێهره‌بانانه‌ و سه‌ر‌نجی ورد  
g1588_142.jpgوه‌رگرتنی ژماره‌ 142



هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1380ی هه‌تاوییه‌وه‌ (2001ی ز.) که‌ گۆڤاری مه‌هاباد تێکۆشانی خۆی ده‌ست‌ پێکردووه‌، هه‌وڵی سه‌رجه‌می کارگێڕ و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌ پێی هه‌ل‌ومه‌رج و بارودۆخی ڕۆژگار و به‌ ناسینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی توانایی و گیروگرفته‌کان، دوور  له‌ پڕوپاگاندا و ده‌سته‌‌و‌ده‌یاره‌چێتی، به‌رده‌وام به‌ره‌و هه‌وڵێکی ڕۆژنامه‌وانیی ڕێک‌وپێک و گران‌و‌سه‌نگین هه‌نگاو بنێ. ئه‌وه‌ بوو که‌ په‌راوێزه‌ تاڵ و ناخۆشه‌کان هه‌ر وا له‌ په‌راوێزدا مانه‌وه‌ و نه‌یانتوانی به‌ سه‌ر ئه‌رکی سه‌ره‌کی‌دا زاڵ بن و ڕه‌وتی ئاسایی له‌ گرێژنه به‌رن. له‌ نێو هه‌موو کرده‌وه‌کان‌دا هه‌ڵوێستی بێ پێچ‌وپه‌نا و یه‌ک‌دڵ و یه‌ک‌ڕوویی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگ و خوێنه‌ران، میداڵێکه‌ به‌ به‌رۆکی "مه‌هاباد"ه‌وه‌....


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 4 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 141

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : سه شنبه 06/01/1392 18:38 : 0


  
x7432_141.jpg" />وه‌رگرتنی ژماره‌ 141


        نه‌مامانی‌ سووته‌رۆ
“بۆ سی‌وشه‌ش خونچه‌گوڵه‌که‌ی شیناوێ” 

  هه‌ڵپڕووکانی تێکڕای سی‌وشه‌ش کیژۆڵه‌ی قوتابیی مێرمنداڵی قوتاب‌خانه‌ی شیناوێی پیرانشار، وه‌ک ڕووداوێکی دڵ‌ته‌زێن له‌ هه‌موو وڵات ده‌نگی‌ دایه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی قووڵی له‌ لای هه‌موو ئه‌و که‌سانه لێکه‌وته‌وه‌ که‌ دڵیان بۆ سڵامه‌تی و ئاسایشی هه‌رچی مرۆڤه‌ و له‌ هه‌ر کوێی ئه‌م کوره‌ی زه‌وییه‌ن، لێده‌دا.             

نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 140

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : سه شنبه 06/01/1392 18:08 : 0


وه‌رگرتنی ژماره‌ 140

 په‌تی‌نووسی زمانی کوردی به‌ره‌و کوێ ده‌با؟g5621_140.jpg


  زمانی مه‌کتووبی کوردی لانی‌که‌م له‌م یه‌ک‌سه‌د ساڵه‌‌دا، هه‌ر وه‌سیله‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن و پاراستنی که‌لتوور و پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌ سه‌ر شان نه‌بووه‌، به‌ڵکوو به‌ره‌به‌ره‌ بووه‌ به‌ مه‌قووله‌یه‌کی زۆر گرینگ له‌ هه‌ڵس‌وکه‌وتی سیاسیی ئێمه‌ش‌دا. فه‌زای سیاسی، مانه‌وه‌ و به‌‌هێز بوونی زمانی کوردی و ته‌نانه‌ت چالاکیی هه‌موو لایه‌نه‌ غه‌یری‌سیاسییه‌کانیش ده‌به‌نه‌وه‌ بن ئاڵای جووڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ و درێژخایه‌نی سیاسییه‌وه.‌..


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 139

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 01/09/1391 16:23 : 0


زووخاوی دواکه‌وتووییوه‌رگرتنی ژماره‌ 139

 “... تۆش گه‌لێ شوکرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ببه‌ و بڵێ ئه‌ی خوڵقێنه‌ری که‌س‌نه‌دیو! خوڵقانی ئێمه‌ی کورد و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حیکمه‌تی تۆوه‌یه‌. به‌ ئێمه‌ی بێ‌به‌ش و بێ‌ئه‌نوا چیت ڕه‌وا دیوه‌ و به‌ ئه‌وانیش چ شوێن و جێیه‌کی پاقژت به‌خشیوه!‌ به ئێمه‌ت داوه زیلله‌ت و ده‌ست‌کورتی و به ئه‌‌وانت ژیانی خۆش و گه‌وره‌یی‌. ژیانی ئێمه‌ت پڕ‌ زه‌حمه‌ت کردووه و ئه‌وانیش له‌وپه‌ڕی                           داهات و مه‌عاش‌دا. به‌ ئێمه‌ داماوی و ناچیزه‌یی، به ئه‌‌وانیش سه‌ربڵیندی. به‌ ئێمه‌ت به‌خشیوه‌ که‌لله‌ڕه‌قی و به‌دفه‌ڕیی زاتی، به ‌ئه‌وانیش پیاوچاکی و دۆستایه‌تی سرشتی. تا بڵێی به‌ ئێمه‌ت داوه‌ نیفاق و دووبه‌ره‌کی، به ‌ئه‌وانیشت به‌خشیوه‌ یه‌ک‌دڵی و یه‌کێتی...”

نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 138

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : پنجشنبه 18/08/1391 16:45 : 0



وه‌رگرتنی ژماره‌ 138

  یهکی مانگی ڕهزبهر، ڕۆژی کرانهوهی قوتابخانهکان لهئێراندایه‌. لهو ڕۆژهدا بهمیلیۆنان کوڕ و کچی مێرمند اڵ و لاو ڕوو دهکهنهخوێندنگهکان ههتا مێشکیان بهزانست و هونهر زاخاو بدرێ.

  ههر لهو ڕۆژهدا سهدان ههزار مامۆستا لهچوارچێوهی پڕۆگڕامی داڕێژراوی خوێندنی حکوومی و لهژێر چاوهدێریی ناوهندهکانی باڵای خوێندن دهست بهکار دهبن.

سهرجهمی ئهو سێ فاکتۆره، واتا قوتابی و مامۆستا و بهرنامهی خوێندن، لهچوارچێوهی وهزاڕهتی پهروهردهو بارهێناندا بهڕێوهدهچێ؛ بهوهزیر و دهستوپێوهند و فهرمانگهو بودجهی ساڵانهی دیاریکراوهوه‌...


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌137

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : سه شنبه 09/08/1391 16:23 : 0


ئهم خاکه زێڕینه


وه‌رگرتنی ژماره‌ 137

   کوێستانی ده باسهفا، زنجیرهچیای ده بهفرگر، ڕێژهی بهرچاوی

بارشتی ساڵانه، زۆروزهوهندی کانی و ڕووباری پڕ ئاو، کوردستانی کردووه به ناوچهیهکی سازگار بۆ دوو پیشهی وهرزێڕی و ئاژهڵداری.

  زۆربهی ژینی کورد له سهر ئهم خاکه زێڕینه، ههزاران ساڵه بهو دوو پیشهیهوه بهستهیه. له نێو لاپهڕهکانی مێژوودا زۆر کهم چاوت به  چاری پیشهی وهک بازرگانی له نێو کورداندا دهکهوێ! ههر بۆیه وهرزێڕی و ئاژهڵداری، بهتایبهت وهرزێڕی، گرینگییهکی تایبهتی ههبووه و ئێستاش ههر ههیهتی.


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 136

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : پنجشنبه 30/06/1391 17:31 : 0


سۆنامیی خۆڵ

  پێ به ‌پێی زۆر بوونی حه‌شیمه‌ت له‌ جیهان‌دا، دیارده‌ی پاراستنی ژینگه‌ بووه‌ته‌ یه‌کێک له‌ ده‌غده‌غه‌کانی مرۆڤ. گرینگیی ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆ سڵامه‌تی و له‌ش‌ساغی گشتی، دڵ‌سۆزانی ژینگه‌ی هێناوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ که‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت ڕێکخراوان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان‌ دامه‌زرێنن و ده‌ست بده‌نه‌ کارێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پاراستنی گۆی زه‌وی له‌ ناپاکی و هه‌رچی زیان ده‌گه‌ینێ به‌ ژیان.
  هه‌تا سه‌رێک بوو ئه‌گه‌ری کون بوونی توێژی ئۆزۆن ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی زۆری نابۆوه‌ و هه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌ و حیزبه‌ ژینگه‌یی‌یانه‌ گوشارێکی یه‌ک‌جار زۆریان بۆ وڵاته‌ پیشه‌یی‌یه‌کان هێنا هه‌تا چاره‌یه‌ک بۆ گازه‌ گوڵ‌خانه‌یی‌یه‌کان بدۆزنه‌وه‌.


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ 135

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : سه شنبه 31/05/1391 18:24 : 0


ویراستاری؛ بنه‌مای دنیای چاپه‌مه‌نی 


 له‌ نێو هه‌موو هه‌وڵه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانمان‌دا، کتێب پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه‌. کتێب جیا له‌ نێوه‌رۆک، خۆی له‌ خۆی‌دا، نیشانه‌ی زیندوویی نه‌ته‌وه‌یی، بایخ دان به‌ فه‌رهه‌نگ و پاراستنی میراتی فکریی نووسه‌ران و شاعیرانه‌ و ده‌ره‌نجامی هه‌مووی ئه‌وانه‌، کتێب قالبێکی ڕاگواستنی فکر و ئه‌ندێشه‌ و ئه‌زموونه‌ بۆ به‌ره‌کانی داهاتوو. به‌خته‌وه‌رانه‌ گه‌لی ئێمه‌ش، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کانی، له‌و نێعمه‌ته‌ بێ‌به‌ری نییه‌...


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ی 134

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : سه شنبه 31/05/1391 17:30 : 0


سه‌دوچار‌ده‌ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی

  دیارده‌ی موباره‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بره‌و ئه‌ستاندنی له‌ ژیانی پڕ   کاره‌سات و پڕ چه‌رمه‌سه‌ری کورددا، ڕووداوێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌. له‌ نێو   که‌لتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تێکی بێ داڵده‌ و ده‌ره‌تان‌دا، بزاڤێکی ئه‌وه‌ها  به‌رده‌وام و گرینگ ته‌نیا به‌ خه‌یاڵ‌دا ده‌گونجێ؛ به‌ڵام کاتێک به‌کرده‌وه   سه‌دوچارده‌ ساڵه‌ی له‌ دایک بوونی ئه‌و هه‌وڵه‌ پڕ بایه‌خ و شوێن‌دانه‌ره‌   جه‌ژن ده‌گری، تازه‌ دێته‌وه‌ بیرت که‌ خۆشت پازده‌ بیست ساڵێکه‌   ڕێبوارێکی ئه‌و کاروانه‌ نه‌سره‌وتوویه‌ی و دڵۆپێکی له‌و بارانه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌...


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 1 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره‌ی 133

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : یکشنبه 11/04/1391 16:43 : 0


سه‌رساردیی خوێندکارانی باڵاf3577_133.jpg" />

بێتوو ئه‌م ئیدیعایه‌م هه‌موو کوردستانیش نه‌گرێته‌وه‌، لانی‌که‌م له‌ ئاست   کوردستانی ئێران‌دا به‌بێ دڕدۆنکی ده‌توانم بڵێم، ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و‌   به‌شه‌ی وڵات ده‌ستیان داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م و له‌ بواری جۆربه‌جۆری هونه‌ری و   زانستی‌دا تێده‌کۆشن، خۆڕسک و بێ چوونه‌ مه‌کته‌ب فێره‌ نووسین به‌ زمانی   دایکیان بوون و ئێستا ئه‌رکی پاراستنی به‌شێکی به‌رچاو له‌ زمان و فه‌رهه‌نگ و     هۆوییه‌تی گه‌لی خۆیانیان له‌ سه‌ر شانه‌. له‌ ژیانی گه‌لی کورددا چ زۆرن   بابه‌تی سه‌رنج‌ڕاکێش و سه‌رسووڕهێن. له‌ نێو هه‌موو ئه‌وانه‌دا مه‌کتووبات   به‌رچاوترینیانه‌‌. میلله‌تێکی ده‌رفه‌تی خوێندنی به‌ زمانی خۆی نه‌بێ، گه‌ڵاڵه‌ و   پڕۆگرامی حکوومی درێژخایه‌نی بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانه‌که‌ی له‌ پشت نه‌بێ،   هیچ ده‌ورانێکی به‌بێ گۆنگه‌ڵ و گێچه‌ڵ پێکردن ڕانه‌بواردبێ، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌    و مه‌ترسی سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌ سه‌ر بێ، مه‌نتیق ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و میلله‌ته‌   نه‌توانێ خاوه‌نی به‌رهه‌می هونه‌ری و زانستیی به‌رچاو بێ و له‌ نێوچوونی زمانه‌که‌ی ته‌واو ده‌ستی پێکردبێ و “نامۆیی له‌ خۆ”  باڵی به‌ سه‌ردا کێشابێ...


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

ژماره 130 گوفاری مه هاباد

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 13/02/1391 00:47 : 0


ژماره 130 گوفاری مه هاباد بلاو بووه.23

سه روتار:

برووسکه‌یه‌کی یه‌زدانی    

 ئه‌گه‌ر چرای ژینم له ‌سه‌ر سه‌رینی سه‌ره‌مه‌رگم

پڕشنگی ساردی دوایی بدا و دواتریفه‌ی بێ

وا مه‌زانن من مردووم، من زیندووم!

 

              ئه‌گه‌ر پیاوانی نزاکار و

              ژنانی شین‌گێڕ و ڕووداپۆشیو

              له‌ دوای داره‌ته‌رمم پڕمه‌ی گریانیان بێ و

              داری عوود بسووتێنن

              وا مه‌زانن من مردووم، من زیندووم!

ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌سرین و فرمێسکی چاوی که‌ژاڵی ده‌زگیرانم

به‌ ئاوی چاوی که‌س‌وکار و دۆست و هه‌ڤاڵم

کێلی گۆڕم بخووسێ

وا مه‌زانن من مردووم، من زیندووم!

                به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕی من بێ‌ناونیشان

               له‌ گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ پانه‌دا داکه‌وێ و

               بیره‌وه‌ریم له‌ یادی خه‌ڵکا بێ‌ڕه‌نگ بێ

              ئاخ ... ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ من ئه‌مرم!1


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 0 ) | دریژه ی بابه ت

بلاوبوونه وه ی ژماره ی 131-132 گوفاری مهاباد

سه‌روتار / سه ر وتار تاریخ : چهارشنبه 16/01/1391 15:44 : 0


ژماره ی 131-132 گوفاری مه هاباد، ریبندان و ره شه ممه 1390 هه تاوی بلاو بووه.u5363_1.jpg" />


نوسه ر: govar-mehabad بیروراکان ( 1 ) | لینک

نمایش صفحه ی 1 از 1 ( 14 نمایش در هر صفحه )